ده ساڵ بۆ کۆچی ئه‌به‌دی تێکۆشه‌ر که‌ریمی حسامی ساڵی 1984 له شاری برایتون نزیک له‌نده‌ن خوێندنم بۆ ده‌رچوو. خۆم گه‌یانده ئه‌وێ به قه‌رزی سویدی ده‌ستم کرد به خوێندنی زانستی سیاسی [جیهانی ئه‌مڕۆ و به‌یانی] ، له‌وێ جه‌ماعه‌تی به‌عسی سه‌دامی وهل بوو ، چاڵاکیان زۆر بوو . ئه‌و قوتابیانه‌ی به ڕێگای به‌عس هاتبوونه خوێندن گه‌لێک زۆر بوون . له به‌شی هێڵی ئاسمانی عیراقی هاتووچۆی نێوان به‌غدا و له‌نده‌ن دا، ڕۆژنامه‌کانی به‌عسم ده‌هێنا بۆ هاوڕێ یان بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێوه‌ربگرین و له بڵاوکراوه‌کانمان به‌رپه‌چی به‌عس بده‌ینه‌وه.
له هه‌ردوو دانشگای له‌نده‌ن و برایتۆن بڵاوکراوه‌م به شوێنی ئیعلانات هه‌ڵده‌واسی . من له سوێده‌وه چووبووم هیچ شکێک و ترسێک له‌سه‌ر ژیانم نه‌بوو . جارجاره کچه سویدی یه‌کانی براده‌ریشم که نزیک بوون لێم به‌کار ده‌هێنا بۆ ئه‌وه‌ی به‌عس ریسوابکه‌ین . هاوڕێ یان سوودیان له‌مانه‌وه‌م ده‌بینی . به‌ڵام هه‌رده‌م ئامۆژگاریان
ده‌کردم ئاگاداری ژیانی خۆم بم . له‌گه‌ڵ [کاوه بێسارانی] هاوڕێم باسی حه‌فته‌ی کوردستان بۆ پشتگیری مه‌سه‌له‌ی کورد مان تاوتۆکرد . که دوو که‌سی ناودار و به‌ناوبانگی کورد به‌شداری بکه‌ن ، ئه‌ویش یه‌کیان که‌ریم حسامی و ئه‌وه‌ی تریان ره‌فیق سابیر بوون ، کاوه سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کورد له ئه‌وڕوپا / لقی ئینگلیستان بوو ، ئه‌و لقه هێشتان نه‌بوو بووه ئه‌ندامی مه‌رکه‌زی ئێمه واته مه‌رکه‌زی پراگ[ئیمه شیوعیه‌کان بووین] ، سه‌ربه‌خۆ کاری ده‌کرد و وه‌کو میوان و چاو‌دێر به‌شداری کۆبونه‌وه‌کانی ئێمه‌ی ده‌کرد . کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کورد له ئه‌وڕوپا لقی ئینگلستان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی عێراقی و رێکخراوی حزبی شیوعی عێراق له ئینگلستان ئاهه‌نگی نه‌ورۆز و یادی دامه‌زراندنی حزب یان رێکخست . له بولگارستان کاک که‌ریمی حسامی و ره‌فیق سابیر بانگ کرابوون بۆ به‌شداری کردن و پێشکه‌ش کردنی بابت و شیعر خوێندنه‌وه . یه‌که‌م چاڵاکی بۆ کاک که‌ریم ته‌رخان کرا ئه‌و کاته ئازاری ساڵی 1985 بوو. ئه‌و چاڵاکیانه له بڵاوکراوه‌ی [سه‌رهه‌ڵدان] و [نه‌شره‌ی ئه‌خباری کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کورد له ئه‌وڕوپا] بڵاوکراوه . هاوڕێ یان داوایانلێکردم به‌شداری ئه‌و کۆڕه سیاسیه بکه‌م، به‌ڵام خۆم له هاوڕێ یان به دووربێخم تاوه‌کو ئاشکرانهبم و چاڵاکیهکانم ئاشکرا نه‌بیت . وه‌کو بێکه‌سێک و یه‌تیمێک ، له پشته‌وه‌ی هۆڵه‌که دانیشتم و کاک که‌ریم که‌وته قسه‌کردن ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌ی کورد ، خه‌ڵکێکی چاک به‌شداری یان کردبوو ، هه‌ندێ له‌و خوێندکارانه‌ی که له هه‌ولێر ده‌مناسین به دیداریان شاگه‌شکه بووم و ئیتر هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌رفه‌ت بوو که ئه‌دریس و تلفونم دابه‌ش بکه‌م . به هه‌ندێکیان گووت هه‌ر بۆ سه‌ردان هاتووم و به هه‌نده‌کی تریش ، گووتم هاتووم ده‌خوێنم. پاش ئه‌وه‌ی نانمان خوارد ، ژماره‌ی تلیفون و ئه‌درێسی خۆم دا کاک که‌ریم حسامی و داوام لێکرد بێته ستۆکهۆڵم و ده‌رباره‌ی کۆماری دیموکراتی کوردستان کۆڕ پیشکه‌ش بکات و له ستۆکهۆڵم یه‌کتر ده‌بیننه‌وه . له‌وێ له کۆڕه‌که‌دا ، هوشیار زێباری ئه‌و کاته وته‌بێژی پارتی بوو له پرسیاره‌کی له کاک که‌ریم پرسی بۆ وازت له حزبی دیموکرات هێناوه ، له وه‌ڵامدا کاک که‌ریم راستگۆیانه گووتی [کاکه من وازم نه‌هێناوه ده‌ریان کردووم گوایه پاش ئه‌و هه‌موو ساڵیه‌ی ئه‌ندامیه‌تیم له حزب و سه‌رکردایه‌تی حزب دیسپلینی حزبیم ته‌واو نه‌بووه] .هه‌موومان ده‌زانین له‌ناو کورد ئه‌وه‌ی له حزبیش ده‌ربکریت ده‌ڵێ وازم هیناوه . به‌ڵام کاک که‌ریمی تێکۆشه‌ر راستگۆیانه ، گووتی ده‌رکراوم ، زۆر بوێرانه له بیره‌وه‌ری یه‌کانی خۆیدا ده‌قی نامه‌ی ده‌رکراوی بڵاوکردۆته‌وه . ده‌بێت لێره‌دا بڵیم هه‌تا هه‌نووکه نامه‌ی ده‌رکراوی هیچ تێکۆشهرێکم له بیره‌وه‌ری یه‌کان نه‌خوێندۆته‌وه که باسی ده‌رکردنی خۆی بکات . کاک که‌ریم بۆ گاڵته‌پێکردنی ئه‌و بڕیاڕه‌ی حزب ئه‌و نامه‌یه‌ی بڵاوکرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به خوێنده‌واری کوردی ڕابگه‌ینیت پاش 40 ساڵ زیاتر خه‌بات له ریزی کۆمه‌ڵه‌ی ژ. کاف و حزبی دیموکرات و ئه‌ندامێتی له سه‌رکردایه‌تی و نووسه‌ری سه‌ره‌کی ڕۆژنامه‌ی کوردستان چۆن دیسپلینی حزبی ته‌واو نه‌بووه . هه‌تا ئه‌مڕۆ ئه‌و سه‌رکردایه‌تی یه‌ی حزبی دیموکرات که حزبیان به‌و ده‌رده‌ی بردووه وه‌ڵامیان نه‌بووه بۆ دیسپلینی حزبی بۆیه به‌داخه‌وه حزبی قازی محه‌مه‌دی نه‌مر و حزبی یه‌که‌م کۆماری دیموکراتی کوردستان یان به‌و ده‌رده بردووه که که‌س ئێره‌یی پێنابات . له‌و یاده پیرۆزه داواده‌که‌م و هیوادارم ئه‌ندامانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ، ویستی شه‌خسی خۆیان و قین وکینه‌یان وه‌لانێن و هه‌وڵ بده‌ن یه‌کریزی حزبی دیموکراتی تێکۆشه‌ری خاوه‌ن سه‌دان شه‌هید بپارێزن ، ده‌زانم دڵی هه‌ندێک له خۆشه‌ویست و دڵسۆزانم دهرهنجێنم به‌ڵام له دڵه‌وه ناره‌حه‌تم که له‌ت بوون و پارچه پارچه‌بوونی میلله‌ته‌که‌م ده‌بینم ، هه‌ردوو باڵی حزبی دیموکرات و گروپه‌کانی کۆمه‌ڵه و ریکخراوه‌کانی تر و که‌سه تێکۆشه‌ره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کاری حزبایه‌تی پێویسته به‌ره‌یه‌کی کوردستانی له کوردستانی ئێران پێک بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌کانێک به تێکۆشان بده‌ن له‌و پارچه‌یه و تێکۆشانیان به‌هێزتربکه‌ن له‌دژی رژێمی بۆگه‌نی ئێرانی . یه‌ک ریزی تاقه رێگایه بۆ سه‌رکه‌وتن و وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌ڕه‌واکانی میلله‌ت و له کۆیه و سلێمانی تاران ناروخێت و سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست نایه‌ت ئه‌گه‌ربێت و تێکۆشان نه‌که‌وێته‌وه ناو میلله‌ت . کاک که‌ریم له به‌رگی یه‌که‌می بیره‌وه‌ری یه‌کانی که ساڵی 1986 چاپی کردوو و بڵاوی کرده‌وه نووسیویه { وه‌ک باوکم به دابی کۆنی خوێنده‌واری کورد له پشتی قورعان نووسیویه و له پێناسه‌م دا تۆمار کراوه رۆژی 19 به‌فرانباری ساڵی 1305 ی هه‌تاوی 9/ مانگی ژانویه‌ی / 1926 ی زایینی له گوندی [به‌یره‌م] ناوچه‌ی مه‌نگوری مه‌هاباد له خێزانێکی وه‌رزێر و دیندار له دایک بووم. } . کاک که‌ریم به نووسینه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی خۆی خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی پێشکه‌ش کردووه بۆ ئه‌و که‌سه‌ی بیه‌وێت ده‌رباره‌ی ژیان و کاره‌کانی بنووسێت . گه‌لێک جار خوێنده‌واری کوردی تووشی ده‌رده‌سه‌ری دێت وه‌ختێ ژیان و کاره‌کانی نووسه‌ر و تێکۆشه‌ران هه‌ڵده‌داته‌وه . کاک که‌ریم ئه‌و ڕێگایه‌ی کورت کردۆته‌وه و به‌و بیره‌وه‌ری یانه کاری بۆ ئاسان کردووین . ئه‌وکاته‌ی کاک که‌ریم هاته ستۆکهۆڵم و بردمه پۆلیس ساڵی له‌دایک بوونی کاک که‌ریم کرده {1920} بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وانه‌ی خوێندنی زمانی سویدی نه‌که‌ن و خه‌ریکی کاروچاڵاکیه‌کانی بێت بۆیه له سوید ساڵی له‌دایک بوونی بووه 1920 . ئه‌وه‌نده بیره‌وه‌ری خۆشم له‌گه‌ر کاک که‌ریم هه‌یه که به‌راستی بۆمن خۆشیه‌کی ئێجگار پیرۆزه و گه‌لێک جار به قسه‌ی ئه‌و باسێک ده‌گێڕمه‌وه . کاک که‌ریم له گێرانه‌وه‌ی نهقڵهکانیش گه‌لێک وه‌ستابوو . لیره‌دا ده‌بیت باسی دینداری کاک که‌ریم بکه‌م ، که باوکی له پشتی قورئانی ساڵ و رۆژی له‌دایک بوونی تۆمارکردووه ، کاک که‌ریم هیچ باوه‌ڕی به ئایین نه‌بووه ، ئه‌گه‌رچی ماڵه باو و باپیرانی دینداربوون . کاتێک تێکۆشه‌ر [ئازاد مسته‌فا 1948 ــ 19/3/1989 ] سکرتێری پاسۆک کۆچی دوایی کرد ، له‌گه‌ڵ کاک که‌ریم چووینه پرسه‌ی ، من له‌بیرم نی یه فاتیحه‌م لێدابیت کاتیک چووبمه پرسه بۆیه به کاک که‌ریمم گووت ده‌بیت فاتیحه لیبدهیت و ئه‌گه‌رنا که‌س به‌خێرهاتنمان ناکات . که چووینه ناو هۆڵه‌که ، سه‌لاممان کرد و کاک که‌ریم هاواری نه‌کرد [الفاتحه] که‌سیان نه‌یانگووت بهخیربین تاوه‌کو هه‌ستاین ، کاک که‌ریم گووتی پاسۆک ده‌بوایه له‌جیاتی قورئان خویندن سروودی [ئه‌ی ره‌قیب]یان بۆ کاک ئازاد لێبدابایه . له ڕۆیشتن زۆر به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن هه‌وادارانی پاسۆک و دۆستانی به‌ڕێکراین و کاک که‌ریم په‌یامی خۆی پێڕاگه‌یاندن . جاره‌کی تر تێکۆشه‌ر سه‌یدحه‌سه‌نی هاشمی میوانی بوو له کاتی گه‌رانه‌وه‌م له‌کار گووتی قومێک ویسکی یان ڤودگا پێدابکه‌ین . به‌دزی کاک سهیدحهسن گووتم کاک که‌ریم با لێمان عاجزنهبیت و بڵێ ئه‌و شیوعیانە کافرن خواردنه‌وه‌ی چی . به پێکه‌نینه خۆشه‌که‌ی گووتی سه‌ید حه‌سه‌ن فه‌هد تۆی کردۆته نه‌وه‌ی ره‌سولی و گوایه ناخۆیه‌وه . کاتێک دەمانخواردەوە و بینیم خارەسەید حەسەن چۆن پێدادەکات ، گووتم پێم سه‌یره مهلاوسهیدی کوردستانی ئێران هه‌موو ده‌خۆنه‌وه ، مه‌لامحه‌مه‌دی خزری ، مه‌لامحه‌مه‌دی مورادرهسولی ، مهلارهسولی پێشنماز ، سه‌یدحه‌سه‌ن و سه‌ید برایم و تا دوایی .
تێکۆشه‌ران حه‌سه‌نی قزلجی و غه‌نی بلوریان و که‌ریمی حیسامی و حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی ، په‌یوه‌ندی یان له‌گه‌ڵ حزبی شیوعی عێراق و په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تیان له‌گه‌ڵ هاوڕێ عه‌زیز محه‌مه‌د سکرتێری پێشووی حزب زۆر به‌هێز بوو . گه‌لێک جار پرسیان به کاک عه‌زیز ده‌کرد .کاک که‌ریم حسامی بۆ ده‌رکردنی ڕۆژنامه‌ی سه‌رده‌می نوێ یه‌که‌مینجار پرسی به کاک عه‌زیز محه‌مه‌د کرد بوو . هەر لە بولگاریا داوای لە کاک عەزیز کردبوو که من و ره‌فیق سابیر له‌پشت په‌رده‌وه یارمه‌تی بده‌ین ، که هه‌ر ئاواش بوو . لە کۆبونەوەکانی بەرەی کوردستانی بە کاک کەریم ئەحمەدیان گووتبوو حزبی شیوعی هاوکاری سەردەمی نوێ دەکات . کاک که‌ریم حسامی که ده‌هاته ستۆکهۆڵم به پاسه‌پۆرتی مه‌غریبی ده‌هات ، که ئه‌و کاته ڤیزه‌ی بۆ سوید پێویست نه‌بوو ، بە ئازادی خۆی هاتوچۆی ده‌کرد ، لای هه‌ندیک مێشک ژه‌نگاویش وای پڕوپاگه‌نده‌ی بۆده‌کرا به پاسه‌پۆرتی دیپلوماسی رووسی و بولگاری هاتوچۆ ده‌کات . پاسه‌پۆرتی مه‌راکیشی هاوڕێ [فه‌خری که‌ریم ابو نبیل] ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی شیوعی پێشوو ، له ڕێگای رێکخراوه‌کانی فه‌له‌ستینی لە لوبنان بۆی دابین کردبوو . مێشک پووچه‌کان دژی بیروباوه‌ڕی پێشکه‌وتووخوازی کاک که‌ریم بوون بۆیه به قسه‌ی ناشرین له‌دژیان ده‌نووسی . کاک کەریمی بوێرانە وەڵامی دەدانەوە و دیفاعی لە بیروباوەڕی دەکرد . کاک که‌ریم شه‌هیدانی رێگای رزگاریخوازی کوردستانی له ڕۆژهه‌ڵات زیندوو کرده‌وه ، ئه‌و کاته‌ی له‌بیری خه‌ڵکدا شوێنیان نه‌مابوو ، کاک که‌ریم به نامیلکه‌ی {کاروانێک له شه‌هیدانی کوردستانی ئێران} ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ر کرده‌وه که گیانیان کردبووه مۆمی ڕوناکی بۆ ئازادی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان . کاک که‌ریم له 54 ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی سه‌رده‌می نوێ په‌یامی خۆی گه‌یانده میلله‌تی کورد ئه‌و په‌یامه‌ی که بۆی ژیا و له‌پێناوی سه‌ری نایه‌وه . به‌بێ ماندووبوون به‌ده‌ست و په‌نجه‌کانی وتارەکانی تایپ ده‌کرد و ئاماده‌ی ده‌کرد جگه له‌وه‌ش کتابه‌کانی خۆی تایپ ده‌کرد ، بۆ ته‌واوبوونی هه‌ر به‌رهه‌مێکی ئه‌گه‌ر بۆی ده‌هێنام بۆ ئه‌وه‌ی چاوه‌کی پێدا بخشینم ده‌یگوت به‌شه‌رت یه‌ک هه‌ڵه‌شی تیدا نیه ، جاره‌کیان خۆشیه‌که‌ی له‌وه‌بوو که هینای له به‌رگه‌که‌ی پیتی [ر] له‌جیاتی پیتی [و] نووسرابوو . گووتم کاک که‌ریم مانای {پێداچورنهوه} له جیاتی {پێداچوونه‌وه} چی یه ، ئه‌ی {بهوگی دووه‌م} له جیاتی {به‌رگی دووه‌م} چی ده‌داته ده‌ست ، باوه‌ڕبکه‌ن هه‌نووکه‌ش پێکه‌نینه خۆش و جوانه‌که‌ی وا له به‌رچاومه و له‌گوێم ده‌زرنگێته‌وه که گووتی شتی وامه‌ڵێ قه‌د وانابێ ، گووتم هێشتان قه‌ڵه‌می سۆرم پیدانههیناوه و پشتم نه‌شکاندووه . هه‌ر کتابهکم لێوه‌رده‌گرت پێم ده‌گووت پشتم شکاندووه به ره‌نگی سوور هه‌ڵه‌کانم راست ده‌کرده‌وه و سه‌رنجی خۆم پێڕادهگهیاند ، بۆ مێژوو ده‌ڵێم کاک حه‌مه‌ده‌مین سیراجیش سه‌رنجی خۆی ده‌گووت به‌ڵام له‌وه‌ڵامی ئه‌ودا ده‌یگووت کاک حه‌مه‌ده‌مین بۆخۆت ئاوای بنووسه‌وه . به‌داخه‌وه به‌رهه‌می کاک حهمهدهمینم نه‌بینی و دڵی خوێنده‌واری کوردی رۆشه‌ن نه‌کرده‌وه . من ده‌زانم کاک حه‌مه‌ده‌مین له‌وباوه‌ڕه نه‌بوو ئاوا زوو ماڵئاوایمان لێده‌کات . کاک ناسری ئیبراهیمی پیت چنین و مۆنتاژی ده‌که‌وته ئه‌ستۆ جا کاک که‌ریم په‌لاری خۆی یا قسه‌ی خۆشی خۆی له ناسر ده‌گرت ، ئەگەر بهاتبایە پاشوپێشی رستەی بکردبایە، یا په‌ڕه‌گرافێکی له‌بیر بکردبایه . بەراستی ناسر یارمەتی دەری کاک کەریم بوو . کاک که‌ریم له‌سه‌ر بیرواباوهڕی سۆسیالیزم که سۆڤیه‌ت و وڵاتانی سۆسیالیست پشتگیریان ده‌کرد به‌هێز بوو ، دژی سۆسیال دیموکرات بوو ، هه‌ر بۆیه بۆ ره‌دکردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ری شه‌هید قاسملۆ که باوه‌ڕی به سۆسیال دیموکرات بوو نامیلکه‌یه‌کی نووسی به‌ناوی {لێکۆڵینەوەی کورتەباسێک لەسەر سوسیالیزم بەفرانباری 1984 } . دکتۆری شه‌هید دژایه‌تی وڵاتانی سۆسیالیستی ده‌کرد و پشتگیری پارتهسوسیال دیموکراته‌کانی ده‌کرد که‌چی له‌ناو باوه‌شی هاوڕێ کانی له حوکمداری سۆسیال دیموکراته‌کان شه‌هید بوو ، ده‌یان جار ده‌هاته پراگ و هه‌ر له‌وی یەکەمجار پێی شاد بووم . لە پراگ که ده‌یانتوانی به ئاسانی له‌ناوی به‌رن به‌ڵام له گوڵ زیاتریان پێنه‌گووت و رێزیشیان دەگرد و هەر لە پراگ چاوی بە عەلی خاوەری و غەنی بلوریان و عەزیز محەمەد دەکەوت و هەر لە پراگیش سەفەری دەرەوەی دەکرد ، هاوسه‌ره‌که‌شی ڕایکردبوو له‌وێ له فه‌ره‌نسا ده‌ژیا. که‌چی له ناوباوهشی سوسیال دیموکراته‌کان له ڤێنای دۆستی قاسملوو شه‌هید کرا و هه‌تا هه‌نووکه‌ش بۆ کێسه‌که‌ی هیچیان نه‌کرد و سه‌رکردایه‌تی حزبی دیموکرات و هاوسه‌ره‌که‌ی خۆیان له گێلی دا به‌رانبه‌ر ئه‌و راستیه که چۆن دکتور قاسملۆی تێکۆشه‌ر له‌ناو باوه‌شی هاوڕی یه سۆسیال دیموکراته‌کانی تێڕۆڕبکرێت و خوێنی به‌خۆڕا بڕوات بۆیه لێره جاره‌کی تر نه‌فره‌ت له سیاسه‌تی سۆسیال دیموکرات ده‌که‌م و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له خوێنی پاکی ئه‌و تێکۆشه‌ره ڕه‌چاو کرد . باوه‌ڕبکه‌ن ئه‌گه‌ر له پراگ یا مۆسکۆ یا وارشۆ ئه‌و ریکه‌وتنه بهڕێوهبچوبایه مه‌حاڵ بوو کۆماری دواکه‌وتووی ئیسلامی ئیران بیتوانیبایه ئه‌و تێکۆشه‌ره‌مان له‌ناوببات. خۆزگەوهەزارخۆزگە دکتۆر قاسملۆ چۆن لەناو چیا و لە شاخەکان خۆی دەپاراست ئاواش لە ئوتریش[نه‌مسا] خۆی بپاراستبایە بۆ ئەوەی بەدەستی ئەو کۆنەپەرستانە شەهیدنەبوایە . گه‌لێک که‌س هه‌وڵی دا ئه‌و دوو مرۆڤه هاوڕێ یه کاک که‌ریم و قاسملوو له‌یه‌کتر نزیک بکه‌نه‌وه به‌ڵام مه‌رگ مه‌ودای دکتورقاسملۆی نه‌دا و کاک که‌ریمیش وه‌کو ئه‌مه‌کی هاوڕێ یه‌تی پاش تێڕۆڕی قاسملۆی نه‌مر هیچی تر رەخنەوگلەیی ده‌رباره‌ی نه‌نووسی . بەراستی بە تێڕۆڕکردنی دکتورقاسملۆ خەفەتباربوو هەردەم دەیگوت کورد سیاسەتمەدارێکی گەورەی لەدەست چوو . ده‌نگی کاک که‌ریم بۆ بێژه‌ری رادیۆ و خوێندنه‌وه‌ی شیعردا گه‌لێک خۆش بوو ، له په‌کی ئێران که رادیۆی حزبی توده‌ی ئێران خاوه‌نی بوو ده‌نگی خۆی گه‌یانده هه‌موو ماڵێکی کورد . بۆخۆی له بیره‌وه‌ری یه‌کانی باسی ئه‌و سهردهمهدهکات و چۆن خه‌ڵکی به‌ده‌نگه خۆشه‌که‌ی ناسیویانهوهوه . کاک که‌ریم پێشه‌نگ بووه له نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری یه‌کانی و کاری ئاسان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی ژیان و تێکۆشانی بدوێت یا بنووسێت . که‌سیش بۆی نیه ره‌خنه‌ی لێبگرێت و بڵێت بۆ ئاوا ژیاوی ئه‌وه ژیان و تێکۆشانی تێکۆشه‌ر که‌ریمی حیسامی یه جا تۆ رازی بیت یا نارازی . کاک که‌ریم ده‌رگای خسته سه‌رپشت بۆ ئه‌وانه‌ی که به‌دوای ئه‌وه وه خه‌ریکی نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری یه‌کانیان بوون . له رۆژی 6ی ئۆکتۆبه‌ری 2001 ئیتر یادگار و ژیانی ئه‌و تێکۆشه‌ره دوایی هات . بۆیه ئه‌وه‌ی له‌دوای ئه‌و به‌رواره له‌دژی بنووسێت و نووسرابیت ده‌چیته ناو زبڵدانی نووسین . هه‌ر که‌سێک باسی مێژووی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران بکات ده‌بێت باسی که‌ریمی حیسامی و بیره‌وه‌ری یه‌کانی بکات . له‌گه‌ڵ کاک که‌ریم سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی سوید و ناوه‌مان زۆر کردووه .هه‌ر له‌گه‌ڵ کاک که‌ریم پێکه‌وه 29/5/1989 سه‌فه‌ری وارشۆمان کرد و شلێر و مێری و ره‌فیق سابیرمان هینا سوێد . لێره‌دا بۆ یه‌که‌م جار باس له‌وه‌ی ده‌که‌م که له‌کاتی ده‌چووینه [گدانسک] له ناو که‌شتی له باڕه‌که‌ی ده‌مانخوارده‌وه کاک که‌ریم سه‌عات یازده‌ی شه‌وی خۆی ده‌نووست چووه ژووره‌که‌ی و منیش چوومه لای مه‌کینه‌ی یاری یه‌کان گووتم کاک که‌ریم به‌ختی خۆم له‌وه‌ش تاقی ده‌که‌مه‌وه ئه‌و ده‌یزانی من حه‌زم له یاری لۆتۆ و تیپسه . جار جاره ده‌مگوت کاک که‌ریم کا حه‌وت ژماره‌ی نه‌گبه‌تیم بدی به‌ڵکو ده‌بینه ملیونیر . هه‌تا له ههولیرش داوام له دایکم و خوشکان ده‌کرد که ژماره‌م بۆ ره‌وانه‌بکه‌ن ، ئه‌وکاته کاک که‌ریم له‌یه‌ک ژوور له‌گه‌ڵم ده‌ژیا له [باریان گاتان] . له کاتی به‌خت تاقی کردنه‌وه‌ی خۆم که باوه‌رناکه‌م هیچم بۆ ده‌رچووبی به‌ره‌و کۆریدۆری ژووره‌کان ده‌گه‌رامه‌وه که کاک که‌ریم به ته‌نگاوی به‌ره‌و رووم هات و گوتی ساکهبچووکهکهم دیار نیه ساکهکی بچووکی پاره و پاسه‌پۆرتی تیدابوو به ده‌سته‌وه‌ی ده‌گرت له باره‌که‌ی به‌جی هیشتبوو ساکیش چه‌ند هه‌زار دۆلاری تیدابوو . گه‌راینه‌وه باره‌که نزیکمان ژن و پیاوێک دانیشتبوون گوتیان ئیمه چاومان لیبووه وامان زانیووه ده‌گه‌رینه‌وه کاک که‌ریم ساکی به هیواشی کرده‌وه ده‌ست له هیچ نه‌درابوو ده‌یگوت نیعمه‌ته ژنی ئاواباش پاسه‌وانی ساکت بکات . بۆ ئه‌وه‌ی به ئیسراحه‌تی خۆمان دانیشین و قومیک له ڤودگا یان ویسکی بخۆینه‌وه شه‌وان که تلفونم بۆ لیدهدرا به عارهبیهخۆشهکهی ده‌یگوت [موبلبیت] ده‌مگوت کاک که‌ریم کارم هه‌یه چۆن واده‌ڵیت ده‌یگوت بخۆوه و پشووەک بدە [ ئه‌مشه‌و سه‌دامتان بۆ ناروخێت] . حکمه‌ت حسین براده‌رم داوای لیده‌کرد کاک که‌ریم ده‌بی به فهد بڵیت تلفونم لۆ بکات زۆر زه‌روری یه ده‌یگوت ئه‌و حکمه‌ته هه‌موو وهقتهکانی زۆر زه‌روری یه که‌چی هیچیشیان له‌قسه‌ی زیاد زیاتر نیه . حکمه‌تیش کاک که‌ریمی زۆر خۆش ده‌ویست . جاره‌کیان له‌جیاتی من که له کاربووم حکمه‌ت بردبویه سۆسیال کاتی هه‌بوو ژنه پیی گوتبوو پاره‌ی جلوبه‌رگی بۆسه‌رف ده‌که‌ین که حکمه‌ت به کوردی یه فهیلیهکهی ته‌رجمه‌ی بۆ کاک که‌ریم کردبوو گوایه کاک که‌ریم جلوبه‌رگی نیه ، گوتبووی حکمه‌ت چما مدیری سوسیال ئه‌و قاته‌ی له‌به‌ره ، به‌راستی له جلوبه‌رگ له‌به‌رکردندا پۆشته و جوان بوو ، هه‌موو به‌یانیه‌ک ریشی ده‌تاشی . بۆنی خۆشی له‌خۆی ده‌دا بۆ یه‌که‌م جار بۆنی ئارامیسی بۆ هینام گوتی شه‌ریکه‌ش ته‌واو نه‌ما هه‌ر ئه‌و دانه‌ی دروست کردووه ، به دایک که‌مالی گوتبوو رۆمانی دایک بۆ فه‌هد ده‌به‌م دایکی که‌مالیش به‌رگی سووری دایکی بۆ هه‌ڵبژاردبووم که هینای گوتی دایکی که‌مال ده‌ڵێ به‌رگی سوور بۆ فه‌هد ببه وه‌کو خۆی سووره . به‌راستی نازانم باسی چی بکه‌م یادگاری یه‌کان ئه‌وه‌نده زۆرن که نازانم چۆن له‌بیریان بکه‌م . که زکرام هێنا بۆ سوید یه‌کسه‌ر به‌رله‌وه‌ی بچینه‌وه ماڵه‌وه زیاره‌تی ماڵه‌که‌یم کرد و زکرا سه‌ره‌خۆشی له‌دایکی که‌مال کرد ئه‌وکاته کاک حه‌مه‌ده‌مین سیراجی و دایکی مژده له‌وه‌ی ده‌هاتنه‌ده‌ره‌وه . که دایکی زهمهندم گواسته‌وه کاک که‌ریم له‌جیاتی باوکم و مامه‌کانم به‌خێرهاتنی میوانانی کرد و که زهمهندیش له‌دایک بوو یه‌که‌م عاره‌بانه‌ی له ئه‌ڵمانیا وه له‌گه‌ر خۆی بۆ هێنا . وای چه‌ند به ئازار بوو که له نه‌خۆشخانه له‌گه‌ر زه‌مه‌ند چووینه‌لای و دایکی که‌ماڵ له‌ته‌نیشتی دانیشتبوو نه‌یناسینه‌وه و باری ته‌ندروستی زۆر به‌ره‌وخراپی ده‌چوو . له ڕێگا زه‌مه‌ند باوه‌ڕی نه‌ده‌کرد ئه‌وه که‌ریمی حیسامی یه نایناسیته‌وه ئه‌وکاته‌ش هه‌ر جوان بوو . ده‌یگوت بابه کاک که‌ریم به گاڵته به‌منی ده‌گووت خه‌جیج یان ئامینه یان فاتم . ئه‌و دیداره‌ی زه‌مه‌ند دوادیداری بوو . منیش لهسهرکاربووم که دایکی که‌مال هه‌واڵی کۆچی کاک که‌ریمی پیراگهیاندم . به‌ڵام نیوچه‌وانی کاک حه‌مه‌ده‌مین سیراجیم ماچ کرد که دایکی مژده ده‌هاته ده‌ره‌وه له ژووره‌که‌ی گوتی فریای که‌وه براده‌ره‌که‌ت ته‌واو بوو. وای ئه‌و ئازارانه چه‌ند داغدارن که‌تۆ ئازیزانت له‌ده‌ست ده‌ده‌یت و ده‌زانی جاره‌کی تر پییان شادنابیتهوه بۆیه له شیعر و میعر و نووسیندا هه‌رده‌م رقی خۆم له‌دژی مردن ده‌ربڕیووه و هاوارم کردووه وای چه‌ند خۆشه مرۆڤ مردن بمرینیت نه‌ک مردن ئازیزهکت بمرینیت . کاک که‌ریم دوژمنی گه‌وره‌ی رژیمی به‌عسی وهل بوو . به‌عسیه‌کان ده‌یانزانی دۆستایه‌تی له‌گه‌ر حزبی شیوعی به هێزه بۆیه له‌وکاته‌ی له حزبی شیوعی دا به‌عس کاک که‌ریمی ده‌ستگیرکردوو و ئازاری دا . کاک که‌ریم خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی به زمان و فه‌رهه‌نگی کورد کردووه و کۆمه‌ڵێک کتابی نایابی خستۆته ناو کتێبخانه‌ی کوردی که هه‌تا زمانی کوردی بمینیت ناوی که‌ریمی حسامیش ده‌مینیت . هه‌رچی بنووسم ناگاته ئه‌ژنۆی ئه‌و مرۆڤه به‌رزه و لیره‌ش چاوی دایکی که‌مال و که‌مال و شلێر ماچ ده‌که‌م و پێیان ده‌ڵێم کاک که‌ریم هه‌ر له ئێوه نه‌ڕۆیشت له کورد و کوردستان ڕۆیشت . سه‌ری ریزونهوازش بۆ کاک که‌ریم داده‌نوێنم
کاک که‌ریم بۆ
یادی تۆ ده‌ڵێم :
ئه‌گه‌ر پێم کرابایه ،
هه‌موو گۆڕهکهتم
ده‌کرده گوڵ .
ده‌زانی بۆ
تۆ ده‌بی هه‌ر
له‌ناو گوڵ بژیت
نه‌ک خۆڵ .
بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی مامۆستا که‌ریمی حیسامی بخوێنیه‌وه سه‌یری ماڵپه‌ری تێکۆشه‌ری زیندوو بکه :
http://www.kerimhisami.com
http://www.dengekan.com/doc/2005/10/fahdGrdawne_karimHusame17.pdf
نووسه‌ر: فه‌هد گرده‌وانی 6/10/2011 ستۆکهۆڵم