وتار له لاێه‌ن محه‌مه‌د ئه‌مین سیراجی له کاتی کۆچی مامۆستادا. خوشکان و برایانی به‌رێز!
به‌شدارانی کۆری ماته‌مینی ناشتنی رۆڵه‌ی به‌ئه‌مه‌کی نه‌ته‌وه‌ی کورد، کاک که‌ریم حیسامی.
به‌ناوی بنه‌ماڵه‌ی کوچ کردوو، خزمانی نزیک و دووری و به‌ناوی خۆم و خێزانم وه‌ک دؤستی دێرین و به‌وه‌فای
کاک که‌ریم، سوپاسی ئاماده‌ییتان له‌م شوینه‌دا ده‌که‌ین و سوپاسی هه‌موو ئه‌وکه‌سانه ده‌که‌ین که هه‌ر له‌سه‌ره‌تای
ئاشکرابوونی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی، به‌سه‌ردان له مالێ، نه‌خۆشخانه، به تهلهفؤن و هاوده‌ردی نوواندن، ده‌مێک
لێمان خافل نه‌بوون.
هه‌ر له یه‌که‌م چرکه‌ی ئاگاداری له وه‌ستانی دلی کاک که‌ریم له کاتژمێر10.30 به‌یانی رۆژی 20011006
به‌دواوه، لافاوی پرسه‌و هاوده‌ردی نیشان دان، به‌شێوه‌ی جۆربه‌جۆر نه‌پساوه‌ته‌وه، دۆست و ناسیارانی کاک که‌ریم
له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان، له ئه‌وروپاو ئه‌مریکاو کانادا، خه‌فه‌ت و په‌ژاره‌ی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن. رادیۆ
کوردیه‌کان، ته‌له‌فیزیۆنه‌کان و رۆژنامه‌کان به‌تاسه‌وه له‌م رووداوه ده‌دوێن و باسی که‌سایه‌تی و به‌رهه‌مه‌کانی
ده‌که‌ن و ئه‌م شه‌پۆلی هاوده‌ردی نواندن و باسهبهربلاوه، نیشانه‌ی ئه‌مه‌کداری و به‌ده‌نگه‌وه هاتنی دلسۆزانی
نه‌ته‌وه‌که‌مان له روودانی ئه‌م کاره‌ساته دڵتهزێنهدایه.
خؤشهویستان! گه‌لێکمان پێخۆش بوو ته‌رمی کاک که‌ریم له ئامێزی نیشتمانه‌که‌ی کوردستان، له په‌نا ئارامگه‌ی
شه‌هید پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و هاوالانی، له په‌نا هێمنی دۆستی، له‌په‌نا سوله‌یمان موعینی و هه‌ژارو ماملێ، له نزیک
شه‌ریفزاده‌و ئاواره، یان له باشوری رزگارکراوی کوردستان له په‌نای گللۆی رابه‌ری مێژوویی کورد مه‌لامسته‌فا
بارزانی و ده‌یان که‌سایه‌تی ناوداری رێبازی ئازادی کوردستان به‌خاک سپێرابا، به‌لام مه‌خابن له ویست و داخوازی
ئێمهرا تا ده‌ره‌تان و لوانی ئه‌و ئاواته، مه‌ودا زۆره. ده‌ڵێن چی¬؟ ئه‌مه چاره‌نووسی کورده که رۆله‌ی ههرهفیداکارهکانی
به‌ده‌ستی دوژمنانی ده‌کرێنه قۆچی قوربانی و مل به په‌ت و سینگ به گولله پێکراو، وێنه‌ی شیخ عه‌بدولقادر، شێخ
سه‌لام، شێخ سه‌عید، دوکتور فوئاد، سمکۆ، پێشه‌وا قازی و هی تر ده‌بنه مه‌شخه‌لی ئازادی بۆ رێره‌وانی رێبازه‌که‌یان
یان به هؤی پیلانگیری و فرت و فێلی دووژمنانی ئازادی و دێمۆکراسی، داگیرکه‌رانی کوردستان، ناچار ده‌کرێن
رێگای هه‌نده‌ران و ئاواره‌یی بگرنه به‌رو به هه‌زار تاسه‌وه دوور له زێد‌و ئازیزانیان، به مه‌رگ سه‌ر بنێننه‌وه،
وێنه‌ی مه‌ولانا خالید نه‌قشبه‌ندی، شێخ عوبهیلای نه‌هری، نالی، حاجی قادری کویی، به‌درخانیه‌کان، ئیحسان نووری
پاشا، مه‌لا مسته‌فا، ئازاد مسته‌فا، کاک که‌ریم، یان گه‌لێک له‌وانه له دووره ولاتیش ده‌کرێنه ئامانجی تیری
دووژمنان و له بهندخانهکان وێنه‌ی شه‌هید عه‌بدولای ئیسحاقی و زه‌بیحی له به‌غدا یان قزلجی له تاران له‌ناو
ده‌برین یا خۆ وێنهیدوکتور قاسملوو براده‌رانی له شانۆسازی به‌ناو وت و وێژدا له فییهن ده‌که‌ونه به‌ر دهسرێژو
شه‌هید ده‌کرێن، یان وه‌ک شه‌ره‌فکه‌ندی و ههفالانی له میکونوس برلین ده‌بنه نیشانه‌ی تێرۆریسته‌کانی کۆماری ئێسلامی
و دلی پر له ئاواتیان له لێدان ده‌که‌وێ.
ئازیزانی ماته‌مینی کۆچی کاک که‌ریم، کاک که‌ریمی شین گێری شه‌هیدانی هه‌له‌بجه و ئه‌نفالکراوه‌کان و هه‌زاران
شه‌هیدی بارزانی بێ سه‌رو شوێنکراو، هه‌ر ئێستا که به ناشتنی، که‌سایه‌تیه‌کی تر، له ژماره‌ی گورغهریبانی
هه‌لوه‌دای ئازادی کوردستان له ئاواره‌یی دا زیاد ده‌بێ. که‌سایه‌تییه‌ک که سه‌ر له فام کردنه‌وه، تا مردن ئاواتی رزگاری گه‌ل و ولاته‌که‌ی بوو، له‌م پێناوه دا پیوی زیندان و ده‌ربه‌ده‌ری له له‌ش هه‌لسوو بوو.
دووای سه‌رکه‌وتنی شۆرشی ئێران تا سالی 1984 ، کاک که‌ریم به‌و په‌ری له‌خۆبوردوویی و ماندوویی نه‌ناسیه‌وه،
خزمه‌تی بزافی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌که‌ی کرد و له کاتی ئاواره‌ییش دا به‌ده‌رکردنی رۆژنامه، نووسینی بیره‌وه‌رییه‌کان و
چه‌ند کتێبی تر له بۆارهجیاوازهکاندا و به وه‌رگیرانی ژماره‌یه‌ک کتێب بۆ سه‌ر زمانی کوردی، سه‌رجه‌م 44 به‌رگ
نووسراوه‌و وه‌رگیراوی پێشکه‌شی کتێبخانه‌ی کوردی کرد.
خۆشه‌ویستان! سه‌ری رێز بۆ ئێوه‌ی به‌شدار له‌م کوهی مالاواییو هه‌موو ئه‌و حیزب و که‌سایه‌تی و دۆستانه
داده‌نوێنین که به هاوده‌ردی دربرین، له خه‌فه‌ت و مه‌ینه‌تی ئێمه‌یان که‌م کردۆته‌وه‌و نایشارینه‌وه که به ده‌نگه‌وه هاتنی
به‌رێزان کاک مه‌سعودو کاک نیچیرفان بارزانی‌و رابه‌ری و کادرو ئه‌ندامانی پارتی و رابه‌ری حیزبی کومونیستی
عیراق و حیزبی کومونیستی کوردستان، هه‌ر له یه‌که‌م رۆژی ئاگادار بوونیان له نه‌خۆشی کاک که‌ریم به دواوه
جێگای رێزه. ئه‌مه که کاک نیچیرفان له زمانی کاک مه‌سعود بارزانییه‌وه ئاگاداری کردین ئاماده‌یی هه‌ر چه‌شنه
یارمهتیهکن بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی کاک که‌ریم و له هه‌ر جێگه‌یه‌ک و هه‌ر چه‌ندی تێی بچێ، له بیر بنه‌ماله‌و
دۆستانی کاک که‌ریم ناچێته‌وه.
به بروای ئێمه، رێزی راسته‌قینه له کاک که‌ریم و گشت ههلوهدایانی رێگه‌ی ئازادی، رێزنانه له بیرورایان،
له پێشنیاره به کهلکهکانیان بۆ دابین کردنی هه‌رچی خێراتری یه‌ک گرتنه‌وه‌ی بی گری و گولی مالی کورد له
باشوور‌و به هێزکردنی ئه‌و ئه‌زموونه‌و هه‌روه‌ها هاریکاری یه بۆ یه‌کپارچه‌کردنی بزافی مافخوازی کورد و به‌ره‌و
پێش بردنی له هه‌ر کام له به‌شه‌کانی تری کوردستان به شێوه‌یه‌کی دێمۆکراتیک و دوور له مه‌زنخوازی.
با به سلاو له ره‌وانی پاکی گشت شه‌هیدانی کوردستان، له ره‌وانی کاک که‌ریم و گشت ئه‌و گۆرغهریبانهی که بۆ
کوردستان ژیان و بۆ کوردستان مردن و سۆپاسی هه‌موو ئێوه‌ی به‌رێزی به‌شداری ناشتنی کوچ کردوو، کۆتایی
به قسه‌کان بێنین. دیسان سوپاسی ئێوه‌ی ئازیزان ده‌که‌ین و سه‌ربه‌رزیتان به ئاوات ده‌خوازین. هه‌ر بژین.
نووسه‌ر: محه‌مه‌د ئه‌مین سیراجی 14 10 2001