مامۆستا که‌ریمی حیسامی، ڕووناکبیرێکی مه‌زنی کوردستان! نوسه‌ر و به‌هره‌مه‌ند، ڕووناکبیر یا هه‌ر خاوه‌ن قه‌ڵه‌مێکی بواری ئایینی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، ئه‌ده‌بی و سیاسی و.... هتد
له هه‌رکات و هه‌ل و مه‌رج و شوێن و قۆناغێکدا بێ، به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی یاسای گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی له چوارچێوه‌ی ژینگه‌ی تایبه‌تی و گشتی خاوه‌نه‌که‌یدا، ده‌ورێکی به‌رچاوی له‌به‌ره‌وپێشچونی ژیانی خوێنده‌واری، په‌روه‌رده و فێرکردن و روناکبیری، هوشیاری نه‌ته‌وه‌یی وچینایه‌تی و سیاسی ده‌گێڕێ.
نه‌ته‌وه‌ی کوردێش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که به‌شێکی به‌رچاوی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیه و لهجغزو چوارچێوه‌ی گشتی و بنه‌ڕه‌تیه‌کانی یاسا‌و سروشتی گۆڕانکاری ناکرێ جیاکرێته‌وه!! به‌ڵام له‌وه‌ش زیاتر ره‌وت و شێوه‌ی ژیانی گه‌لی کورد که‌وتۆته ژێر قورسایی باری یاسای نه‌خوازراو و جیاوازی ژیان و ژێر پێ نانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی و حاشاکردن له بوونی گه‌ل و کو‌لتوور و زمان و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورد.
به درێژایی مێژوو و له‌به‌ره‌به‌یانی بوونه‌وه، کوردستان وڵاتێکی خاوه‌ن چیا‌و چۆڵ و ده‌شت و لێڕه‌واری پان و به‌رینی خاوه‌ن به‌رهه‌م و کانی جۆراوجۆری ژێرزه‌وی وسه‌رچاوه‌ی ئابوری و کشت وکاڵی و ژیانی کۆچه‌ری ئاژه‌ڵداری، به‌ڵام کۆمه‌ڵگایه‌کی عه‌شایه‌ری دواکه‌وتووی نه‌خوێنده‌وار و په‌راوێزکراو بووه. بێجگه له هه‌مووی ئه‌وانه، به‌درێژایی مێژووی پڕ له کاره‌ساتی ژێرده‌ستی ئیمپڕاتۆره کۆنه‌په‌ره‌سته‌کانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک و دوور به‌گشتی و شه‌ڕی چالدران وه به تایبه‌تی، بۆیه کۆمه‌ڵی کورده‌واری ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێ، له ڕه‌وشێکی دژوار‌و ئاڵۆزدایه و چه‌وسانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی و به‌ربه‌ست کردنی ڕه‌وتی کاروچالاکی سیاسی بۆ پێش خستنی کۆمه‌ڵ، به‌تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵات و باکوور و ڕۆژئاوای کوردستاندا له ئاستێکی به‌رچاودایه.
به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستیه‌و هۆکارانه‌ی که‌باسمان کردن، نه‌ك ته‌نیا به‌هره‌مه‌ندێکی شوێن دیاره، ڕووناکبیرێکی گه‌وره، یان سیاسێکی هوشیار، شاعیرێکی نه‌ته‌وه په‌روه‌ر و نووسه‌رێکی کارامه ، به ڵکو خوێنده‌وارێکی چالاک، مه‌لاێکی نیشتمان په‌روه‌ری نه‌ته‌وه خواز و سه رۆک عه‌شیره‌تێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست، ده‌ورێکی تایبه‌تی ده‌بێ و بگره ده‌توانێ رچه‌شکێن و ڕێبه‌ری نیشانده‌ر بێت بۆ قوتاربوونی کۆمه‌ڵگا له‌و بارودۆخه دژوار‌و دواکهوتییه ههمهلاێهنهدا.
به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و ڕاستیانه و هه‌ڵسه‌نگاندنی باری کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری تێگه‌یشتن و گه‌شه‌ی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی، ده‌توانم به‌ڕاشکاوی و دڵنیاییه‌وه بڵێـم که مامۆستا که‌ریمی حیسامی، یه کێکه له ئه‌ستێره گه‌شه‌کانی ئاسمانی ڕووناک‌بیری و سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی و بیری ئازادیخوازی و پێشکه‌وتن له ده‌وران و سه‌رده‌می خۆی دایه و مایه ی شانازی تێگرای کۆمه‌ڵانی کورده‌واریه له سه‌رتاسه‌ری کوردستانی گه‌وره‌دا!، هه‌ڵبه‌ت مامۆستا که ریمی حیسامی له چه‌ند لایه‌ن و چهمسهرهوه ئه‌و ناو‌و ناوبانگ و ناسیاریهی به ده‌ست هێناوه.
پێش هه‌موو شتێک ئه‌وه جێگای سه‌رنجه که مامۆستا حیسامی هه‌ر لهمێرمنداڵیهوه لاوێکی دڵسۆز و هۆ شمهندو نیشتمان په‌روه‌ر و نه‌ته‌وه خواز‌و زاده‌ی خێزانێکی وه‌رزێرو باوکێکی خوێنده‌وار بوو. هه‌رکه‌س جارێک به‌شی یه‌که‌می بیره‌وه‌ریه‌کانی بخوێنێتوه بۆی ده‌رده‌که‌وێ که مامۆستا حیسامی له منداڵێه‌وه تا هه‌ڕه‌تی لاوی ، چ ئێش و ئازار‌و مه‌ینه‌تێکی چێشتوه و به‌چ ده‌رده‌سه‌ری و کوێرهوهرێک خوێندویه‌تی. هه‌ر ڕۆژێ له گوند‌و قوتابخانه‌یه‌ک به دوای زانین و فێربوون دا عه‌وداڵ بووه و له‌و په‌ڕی دژواری دا ژیاوه.
هه‌ر بۆیه له هه‌ره‌تی لاوی‌دا پاش کۆتایی هاتنی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی و ئه و گۆڕانکاریه به رچاوانه که له ئاکامی سه رکهوتنی به‌ره‌ی گه‌لان به‌سه‌ر به‌ره‌ی فاشیزم دا هات، کاریگه ری کرده سه‌ر کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و له‌و پێناوه‌دا کۆماری کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌دی نه‌مر هاته ئاراوه.
ئالێره‌و له‌م بڕگه مێژوییه‌وه، ئه‌و گه‌نجه خوێن گه‌رم و خوێنده‌واره چالاکه، ده‌لاقه‌ی هیواو دهلیوهێکی نوێی له به‌رده‌م کرایه‌وه. له ماوه‌ی ئه‌و 11 مانگه‌ی ته‌مه‌نی پڕ له شانازی کۆماری جوانه‌مه‌رگ دایه هه‌موو ده‌ستکه‌وته سیاسی و کولتور و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیه‌وه بۆ مامۆستا که‌ریمی حیسامی، قوتابخانه‌ێکی فراوانی ههمهلاێنهو پڕ له وانه‌و ئه‌زموونی به‌سوود بوو بۆ به‌ره‌و پێش چوون و گه‌شه و ههڵوانی بیر‌و زانستی بوو .
دیاره ڕووخانی کۆمار ئه‌و ماڵ وێرانیه‌ی به‌سه‌ر گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا هات به شێکی زۆری له رووناک‌بیر و تێکۆشه‌ری نیشتمان په‌روه‌ر ده‌ربه‌ده‌ر بوون که مامۆستا که‌ریم یه‌کێک له‌و که‌سانه بوو ڕووی کرده وڵاتی عێراق و له شۆڕشی١٤ی ته‌مووزی ساڵێ ١٩٥٨ مامۆستای له گه‌ڵ زۆر ئه‌زموونی تر ئاشنا کرد‌و له قالی دا.
پاشان که چووه ئه‌وروپا، وه‌ک تێکۆشه‌ر و ڕووناکبیرێکی سیاسی ناسراو ده‌وری کاریگه‌ری خۆی له بواری نووسین و ڕووناک‌بیری و کوردایه‌تی دا گێڕا.ئه‌وه‌ی ڕاسته و جێگای حاشالێ کردن نیه، ئه وه‌ی که ئێمه له‌م باسه کورته‌مان دا ناتوانین مه‌زنی ئه‌و مرۆڤه و لایه‌نه به‌رچاو و ئه رێنهیهکانی ئه‌و نووسه‌ره دیار‌و ڕووناکبیره بخێنه ڕوو هه‌ر بۆیه ده‌بێ بڵێم که به خوێندنه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌کانی ده‌توانین باشتر بیناسین، که ئه‌و بیره‌وه‌ریانه ئارشیڤێکی گه‌وره‌ی نوسین و ئه‌ده‌بێ کوردین.
ئه‌مه بێجگه له ژماره‌یه‌ک کتێبی تر جا چ شاکاری خۆی یان وه‌رگێڕاوه‌کانی که که‌لێنێکی گه‌وره‌یان له کتیبخانه ی کوردی دا پڕ کردۆته‌وه. ئه وه‌ی جێگای داخه ئه‌وه‌یه که تا ئێستا چ له کوردستان و چ له ئه‌وروپا، له سه رئاستی زانکۆ‌و په‌یمانگاو سه نته‌ری ڕۆشنبیری، گرینگ‌یان به ده‌وری مامۆستا که‌ریمی حیسامی نه‌داوه! هه‌ر بۆیه کردنه‌وه‌ی ئه‌م سایته به ناوی، مامۆهستا که‌ریمی حیسامیهوه، نوسه‌رو ڕووناک‌بیری کوردستان، کارێکی پێویست و چاکه و بگره ده‌ست پێشخهرێکی شارستانی و نه‌ته‌وه‌یشه.
هیوادارم ئه‌وانه‌ی که ده‌یان هه‌وێ له دۆینیێ تال و شیرین چێژ وه‌رگرن، باڕۆژانه تهقوڵبابێکی ده‌رگای ئم سایته بکه ن چه ند ساتێک له کاتی خۆیان بۆ کۆکردنه وه‌ی زانست وزانیاری ته رخان بکه‌ن، ئه‌وسا ده‌توانن کار بۆ دوا ڕۆژێکی کامه‌ران و سه‌رفراز بۆ ئه‌ده‌ب و کلتووری نه‌ته‌وه‌که‌مان بکه‌ن و یادی مرۆڤه به‌رزه‌کانیش به به‌رزی ڕابگرن. به سوپاسه‌وه بۆ هه‌موو لایه‌ک
نووسه‌ر: مومتاز حه یده‌ری هه ولێر . ٢٠٠٨